"سەردانی پزیشکی تایبەت یەک لە نموونە هەرە سەرکەوتووەکانی ئاوڕدانەوە لە مێژووی وڵاتی دانمارکە لە نیوەی دووهەمی سەدەی هەژدەیەمدا. ئەو کاتەی دوو ئەندێشەی مۆدێرنی ڕۆشنگەری و کۆنەپارێزیی نەریتی لە هەیبەتی دوو کەسایەتیی چالاک لە دەرباری پاشایەتیی دانمارکدا، پزیشكی ئاڵمانی دکتۆر ستروئێنسی و زانای بواری ئەدەبیات و مێژوو دکتۆر گولدبێرگ، ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و لە ڕەوتی ڕووداوگەلی جۆراوجۆری کۆمەڵایەتی و سیاسی و جینسی و هزریدا دەکەونە کێبڕکێ و شەڕی مان و نەمان." پێشەکیی وەرگێڕ